
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
تۆڕی کۆمەڵايەتی ئینستاگرام کە لەلايەن فەيسبوکەوە خاوەندارێتی دەکرێت لە گەشەکردندایە و نوێترین هەواڵی زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێی بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی پێگە تەکنەلۆجییەکان، تایبەتمەندييە بۆ بەشی ستۆریسە و رێگە بە بەکارهێنەران دەدات موزیک دابنێن لەکاتی ستۆرییەکاندا.
واتە کاتێک بەکارهێنەر بیەوێت ستۆری دابنێت يان تۆماری بکات ئەوا رێگەی پێدەدرێت موزیکیشی بۆ زیاد بکات کە ئەم تایبەتمەندييەش لە پێشتردا بوونی نەبووەو وابڕيارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاد بکرێت.
وابڕيارە پێش زیادکردنی ئەو تایبەتمەندييە سەرجەم زانیارییەکان دەربارەی ئەو تایبەتمەندييە بڵاوبکرێنەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""