كاتێك مۆبایله‌كه‌ت بارگاوی كرده‌وه‌، ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ى مۆبایله‌كه‌ت تێك نه‌چێت.

 * ھەموو کاتێک نابێت مۆبایل بارگاوی بکرێتەوە، تەنیا ئەو کاتانەی ڕێژەی بارگاوییەکەی دەگاتە 20%، پێویستە بارگاوی بکرێتەوە، بەمەش تەمەنی پاتریی مۆبایلەکە، درێژتر دەبێت.

 * ئەو پڕۆگرامانەی لەنێو مۆبایلەکدا ھەن و بەکار ناھێنرێن، پێویستە بسڕدرێنەوە.

 * پاوەر بانکی ساختە، زیان بە مۆبایل دەگەیەنێت.

 * نابێت لە شەواندا مۆبایل لە شەحندا بەجێ بھێڵدرێت.

* نابێت چارجەری ساختە بەکار بھێنرێت.

 * نابێت مۆبایل لە کاتی بارگاویکردندا بەکار بھێنرێت.

* کاتێک مۆبایل بارگاوی دەکرێتەوە، ئەگەر کەڤەری پێوەبێت، دەبێت لێی بکرێتەوە.

ئەگەر ئەو خاڵانە جێبەجێ بکرێت و ھەڵەکان دووبارە نەکرێنەوە. تەمەنی مۆبایل و پاترییەکەشی زیاتر دەبێت، ھەروەھا درەنگتریش مۆبایلەکە تێک دەچێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...