ئێستا لە سەرانسەری جیھاندا، بەکارھێنەری سیستەمی ئەندرۆید زۆرە، کۆدێکی بەسوودیش بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە مۆبایلەکانیان لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات.


میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان، کە تایبەتن بە بڵاوکردنەوە کۆدە شاراوەکان، کۆدێکیان بڵاو کردووەتەوە، کە چەند سوودێکی بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید ھەیە، کۆدەکەش بریتییە لە: (*#*#4636#*#*).



ئەگەر بەکارھێنەرانی ئەندرۆید ئەو کۆدە لێبدەن، بەشێوەیەکی خۆکاری لاپەڕەیەک دەبێتەوە و زانیاری لەبارەی مۆبایلەکانیان پیشان دەدرێت، ھەروەھا ڕێژەی شەحنی مۆبایلەکە و بەکارھێنانی داتای مۆبایلەکەش پیشان دەدات.



بەپێی تاقیکردنەوەکانیش بێت، زیاتر ئەو کۆدە لە مۆبایلە سامسۆنگەکان کار دەکات، بە تایبەتیش مۆبایلەکانی گالاکسی S3 و مۆدێلەکانی خوارتر لەو مۆبایلە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...