بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای گوگڵ خزمەتگوزارییەکی راگرت کە بەکارهێنەرێکی زۆری هەبوو و زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵايەتییەکدا بڵاوبووبوویەوە.

ئەو خزمەتگوزارییەش بریتی بوو لە کورتکردنەوەی لینکەکان، واتە لینکێک ئەگەر بە نمونە بەمجۆرە بووایە (http://zaniyari-site.blogspot.com/2018/04/blog-post_70.html?m=1) لە رێگەی ئەو خزمەتگوزارییەوە دەتوانرا بکرابایە بە نموونە بۆ (goo.gl/hrdNWc) کە زۆر ئاسان بوو دانانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

بەگوێرەی بەیاننامەيەکی گوگڵ، ئەوانەی لەمەوپێش ئەو خزمەتگوزارییەيان بەکارهێناوەو بە لینک لەلای خۆیان پاشەکەوتیان کردووە هەر دەمێنێت و رەش نابێتەوە تا مانگی ئازاری ٢٠١٩، بەڵام بۆ لەمەودوا ئەو خزمەتگوزارییە بەردەست نییە و ناتوانرێت لینکەکانی پێ کورت بکرێتەوەو تا ١٣ی ئەم مانگە کارایە.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...