
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
بەشێوەيەکی فەرمی، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانێکی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێسی کارپێکەری ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپادی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمپانيای ئەپڵ، بەکارهێنەران دەتوانن وەشانی ئای ئۆ ئێسەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ١١.٣ کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرێت.
تایبەتمەندييەکان زۆربەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاران و هەندێ بۆ جیهانە، لەوانەش دەتوانرێت لە ئای مەسجەوە کڕین و فرۆشتن بکردرێت و لە بەشی باتریشدا بەکارهێنەر دەتوانێت بزانێت ماوەی خراپبوونی باتری مۆبایلەکەی چەنی ماوە لەگەڵ زیادبوونی چەند ئیمۆجییەکی نوێدا.
بەکارهێنەر دەتوانێت لەکاتی گەيشتنی وەشانەکە بە مۆبایلەکەی ئەپدەیتی بکاتەوەو بیگۆڕێت بە ١١.٣ .

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""