راچڵەکين - سەربەست نەجمەدین

بەشێوەيەکی فەرمی، کۆمپانيای گوگڵی خاوەن تۆڕی کۆمەڵايەتی يوتيوب خزمەتگوزارييەکی گرنگ و بەسوودی زيادکرد کە ئەويش داونلۆدکردنی ڤيدۆکانييەتی بەبێ بەکارهێنانی هيچ بەرنامە و زيادکراوێک.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجييەکان، يوتيوب لە ريزی لايک و کۆمێنتی ژێر ڤيديۆکان بەشی داونلۆدی زيادکردووە، کە لەکاتی کليک کردن لێی ڤيديۆکە داونلۆد دەبێت.

خزمەتگوزارييەکەی يوتيوبيش بەجۆرێکە ڤيديۆکان لەناو خۆيدا پاشەکەوت دەبن و لەکاتی نەبوونی هێڵی ئينتەرنێتدا بەبێ کێشە کاردەکەن و بەکارهێنەر دەتوانێت پلەیـيان بکات.




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...