دیڤلۆپەر یاخود پرۆگرامەر دەتوانێت چەندین شێوە و ڕێگەی جیاواز بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی ئەپ و پرۆگرامی تایبەت بە موبایلە هۆشمەندەکان، زۆر جار خوێنەر وا بیردەکاتەوە بۆ ئەوەی توانای دروستکردنی ئەپێکی موبایلی هەبێت ئەوا مەرجە شارەزای تەواوت هەبێت لە یەکێک یان هەندێک لە زمانەکانی پرۆگرامسازی، بەڵام چەندین ڕێگە لەبەردەستن بۆ ئەوەی پرۆگرامەر بتوانێت ئەپی موبایل دروست بکات بۆ لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانە بەبێ بەکارهێنانی دێڕێک لە کۆد و زمانەکانی پرۆگرامسازی.
لە ئێستادا چەندین توڵ و پرۆگرامی ئۆنلاین و ئۆفلاین لەبەردەستن تا لەڕێگەیانەوە بتوانیت ئەپی نوێ و بەهێز دروست بکەیت بەبێ ئەوەی هیچ پێویستیت بە شارەزای کۆد و زمانەکانی پرۆگرامسازی هەبێت، لەم بابەتدا چەن ماڵپەڕێکێم بۆ هەڵبژاردون تا لەڕێگەیانەوە ئەپ دروست بکەی بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەبێ ئەوەی یەک دێڕ کۆد بنوسیت، یان هیچ شارەزای و پسپۆریت هەبێت لە سەر بوارەکە ، ماڵپەڕەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
١/ Apps Geyser
٢/ Appypie
٣/ Appyet
٥/ APP Makr
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


