![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
ڕۆژانە شانبەشانی زانست و هۆشیاری تەندروستی ئەوا دەرد و نەخۆشی جیاواز ڕوو لە زیادبونە، بۆیە دەبێت زیاتر لایەنی خۆپارێزی لەبەرچاو بگیرێت لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای پزیشکان و سەیدەلانی و یاریدەدەرانی پزیشکان..هتد. وەهەروەها ڕاگرتن و لەبەرچاوگرتن و بەرەوپێشچونی ئەو هۆشیاریە گشتیە تەندروستیەی کە دەبێت تاک بەتاکی کۆمەڵگە بە بەرپرسیاریەتیەوە بەریەکەوتنی لەگەڵ هەبێت .
لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا تەکنۆلۆژیا بە گشتی توانیویەتی لە خزمەتی تەواوی بوارەکانی ژیانی ڕۆژانەدا بێت بە تایبەت لایەنی تەندروستی، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هەزاران خزمەتگوزاری هاوشێوەی وێب و ئەپ و سیستەمی ئۆنلاین و ئۆفلاین لەبەردەستن بۆ یارمەتیدان و ئاراستەکردنی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە هەموو ڕوەکانیەوە، لەم بابەتەدا ئەپیکی موبایلم بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Offline Medical Wikipedia - ويكيبيديا الطبية " بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی ، ئەپەکە زیاتر لە ٥٠٠٠٠ بابەتی پسپۆری ووردی تەندروستی لەخۆ دەگرێت، بەشێوەیەک داڕێژراون کە هەموان دەتوانن سودیان لێ ببینن،
هەموان دەتوانن ئەپەکە داونلۆد بکەن و بەکاری بهێنن بێ کێشە، ئەپەکە بەشێوەیە ئۆفلاین ئیش دەکات واتە پاش دابەزاندن پیویستی بە هێڵی ئینتەرنێت نیە بۆ ئیشپیکردنی.
لینکی ئەپەکە بە زمانی ئینگلیزی
لینکی ئەپەکە بە زمانی عەرەبی
Karwanit
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""