گەنجێكی تەمەن 22 ساڵانی بەیتانی لە یەكێك لە گوندە نزیكەكانی شاری لە لەندەن دەبێتە پاڵەوانێكی جیهانی و كارەساتێكی ئابوری و تەكنۆلۆژی لە 99 وڵاتی جیهانی لادەدات و ئەو گەنجە پێش ئەم ڕووداوە بەهیچ شێوەیەك ناسراو نەبووە لە و بوارەدا.
ئەمڕۆ یەك شەممە ڕۆژ نامەی ( میل ئۆن سەندای) بەریتانی ، گەنجێك بەناوی خوازراوی (مولوار تێك) خۆی ناساندووە، لە ماوەی چەند كاتژمێرێك كاركردن لەسەر پێكهاتەی هێرشی ڤایرۆسی نێو تۆڕەكانی ئەنتەرنێت، خاڵی لاوازی ڤایرۆسەكە بدۆزێتەوە و 99 وڵاتی جیهان لە قەیران ڕزڤار بكات .
ڕۆژنامەكە نوسیویەتی ئەو گەنجەكە كە لە گوندێكی باشوری بەریتانیا دەژی و بە ڕەسمی لە ئەكاونتی خۆی تێكشكاندن و وەستانی ڤایرۆسەكەی ڕاگەیاندووە و سەدان هەزار نامەی دەستخۆشی بۆ هاتووە.
ئەو گەنجە بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە ئەو بەشێوەیەكی ئەكادیمی فێری كۆمپیوتەر نەبووە و بەهۆی دەستكەوتنی كارێك لە كەرتی پاسەوانی وازی لە خوێندنی زانكۆ هێناوە و ئێستا كۆمپیوتەر لە یاریكردن و كارەكەیدا بەكاردەهێنێت و زۆرینەی كاتەكانی پێوەی بەسەر دەبات.
ئەوگەنجە دەڵێت دەتوانم دان بەوەدا بنێم كە بە شێوەی ڕێكەوت توانیم بم بە پاڵەوان و تەنها 10 یۆرۆ تێچووی كارەكەم بووە.
ڕۆژی ڕابردوو زنجیرەیەك هێرشی ئەلیكترۆنی وڵاتانی جیهان و كۆمپانیا گەورەكانی توشی گرفت كرد و هەزاران كۆمپیتەری لەكارخست كە بە گوێرەی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكی، هێرشبەران گرفتێكی نێو سیستمی ویندۆز یان قۆستۆتەوە و مەبەست لێی دەستخستنی پارەبووە بە شێوەیەكی نایاسایی.
بە گوێرەی بەیاننامەی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكی 75 هەزار كۆمپیوتەر لە 99 وڵاتی جیهانی ڕوبەڕوی هێرشەكە بونەتەوە و هێرشەكانیش بە ڕێژەی پێنج ملیۆن نامەی ڤایرۆسایووی بووە لە یەك كاتژمێردا.
بە گوێرەی ئامارەكان زۆرینەی هێرشەكان دامەزراوە و كۆمپانیاكانی لە چەند وڵاتێكدا گرتۆتەوە بە تایبەت ئەمریكا و ئەڵمانیاو ئیسپانیا و ئسوترالیا و بەلجیاكا.
هەروەك هێرشە ئەلیكترۆنیەكان زیانی بە دامەزراوەی تەندروستی گشتی بەرتانیا گەیاند و خزمەتگوازریەكانی بۆ ماوەیەك پەك خست.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


