لە نوێترین توێژینەوەدا لەسەر مێشکی ئەو کەسانەی ئالوودەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و مۆبایل و هاوشێوەکانین، دەرکەوتووە ناڕێکی لە گواستنەوەی ئەرک و فەرمانەکانی مێشکیاندا هەیە، هەر بۆیە هۆشداری دەدەن لەسەر بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ چەند کاتژمێرێکی دوورودرێژ.
تائێستا ئالوودەبوونی کەسەکان بە مۆبایل و ئینتەرنێتەوە وەک نەخۆشییەک ناوزەد نەکراوە، بەڵام توێژەرەوان گۆڕانکاریان لە مێشکی ئەو کەسانەدا بەدیکردووە کە ئالوودەی ئینتەرنێت و مۆبایلە زیرەکەکانن.
نەوەکانی هەزارەی سێیەم رۆژانە پێنج کاتژمێر کاتەکانیان لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان بەسەردەبەن.
وابڕوا دەکرێت نیوەی تازەپێگەیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووچاری ئالوودەی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بووبێتن.
هەندێک لەو کەسانە تێبینی ئەوەیان کردووە کە هەست بە ترس و زیانەکانی دەکەن، ئەو گەنجانەی ئالوودەی مۆبایلە زیرەکەکان بوون دەناڵێنن بەدەست کەمخەوییەوە، سەرەڕای ئەو هۆشدارییە ناخۆشە، بەڵام بە چەند چارەسەرێکی ئاسان و سادە مێشکی کەسەکان حاڵەتی ئاسایی وەردەگرنەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""