بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، بەڵێنی خێراترکردنی پڕۆگرامەکەیان بە بەکارھێنەرانیان داوە، ئێستاش ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکە بەردەستە.



دوێنێ شەممە 19/8/2017، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامی ڤایبەر بەردەست کراوە، بەرپرسانی ئەو پڕۆگرامە بەڵێنی ئەوەیان بە بەکارھێنەرانیان داوە، کە ئەم ڤێرژنەی ڤایبەر لە ڤێرژنی پێشتر، خێراترە، ھەروەھا کێشەی وەستان لە کاتی بەکارھێنانی پڕۆگرامەکەدا، تا ڕادەیەکی باش، چارەسەر کراوە، بۆ بەدەستھێنانی ئەم گۆڕانکارییانەش، پێویستە پڕۆگرامی ڤایبەر لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکاندا، نوێ (Update) بکرێتەوە.



پێشتریش ئەوە بڵاو کرایەوە، کە لەم ڤێرژنە نوێیەدا، ئەگەر ژمارەی تەلەفۆنەکەشت لەسەر ڤایبەر بگۆڕیت، نامە، وێنە و ڤیدیۆکانت، لەنێو پڕۆگرامەکەدا ناسڕدرێنەوە، بەڵام ئەو گۆڕانکارییە تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، پێشبینیش دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOSیش بەردەست ببێت.



پڕۆگرامی ڤایبەر، لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...