کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، بڕیاری داوە لە داھاتوودا، ئەپلیکەیشنێکی سوودبەخشی تۆڕەکەی، لەکار بخات.
ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان، کە لە میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا بڵاو کراونەتەوە، باس لەوە دەکەن، کە کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاری داوە 1/9/2017، ئەپلیکەیشنی گرووپەکان (Groups)، لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا لەکار بخات.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە دوای ماوەیەک لە لەکارخستنی ئەو ئەپلیکەیشنە، کۆمپانیای فەیسبووک ئەپلیکەیشنێکی ھاوشێوەی گرووپەکان، بەڵام بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازەوە، دەخاتە بەردەست بەکارھێنەرانی.
باس لەوەش دەکرێت، کە ئەو گرووپانەی پێشتر لە فەیسبووکدا دانراون، دوای بەرواری 1/9/2017ش کار دەکات، بەڵام گرووپی نوێ ناتوانرێت لە فەیسبووکدا دابنرێت.
تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک، لەبارەی لابردنی ئەپلیکەیشنی گرووپەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو ئەپلیکەیشنە لەکار دەخرێت.
ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود، بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


