![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
بەکارھێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنن کەزۆربەی پەیوەندیدارە بەخاوبونەوەی ئامێرەکە سەرباری ئەمەش کەپەیوەندیدارە بەتایبەتمەندیی ئامێرەکەوە بەڵام چەند ھەنگاوێک ھەیە دەکرێ بگیرێتە بەر بۆ خۆپاراستن لەو دۆخە:
١. کاتێ ئەپدەیتی تازە دێت بۆ مۆبایلەکەت پشتگوێی مەخە و یەکسەر بیکە چونکە ئەمە کاریگەری دەبێ لەسەر خاوبونەوەی مۆبایلەکەت.
٢. پێویستە ماوە ماوە تەماشای ئەپڵیکەیشنەکانت بکەیتەوە ئەوانەی ناتەوێ بیسڕیتەوە.
٣. دانانی وێنەی جوڵاو و رەنگاورەنگ و کاریگەرییەکان لەئەپڵیکەیشن بۆ یەکێکی تر دەبێتە ھۆی لاوازبونی مۆبایل بۆیە خۆتی لێ بەدووربگرە.
٤. ئاڵوگۆری وێنە و ڤیدیۆ لەرێی ئەپڵیکەیشنە جیاوازەکانی چاتەوە کاریگەری دەبێ لەسەر قەبارەی خەزنکردن لەسەر مۆبایلەکەت بۆیە باشترە ئەو فۆتۆ و ڤیدیۆیانەی ناتەوێن بەبەردەوامی بیانسڕیتەوە.
٥. ریستارت کردنی مۆبایل رۆژانە و لەکۆتایی رۆژدا شتێکی گرنگە و مۆبایلەکەت خێراتر دەکات.
٦. دوایین ھەنگاو پەنای بەریتە بەر ئەوەیە کەمۆبایلەکەت بخەیتەوە سەر خاڵی سەرەتا Reseat ی بکەیت ئەمەش وەک ئەوە دەبێت ئەو دەقەیە کڕی بێتت ئەمەش کاتێ دەکرێ کەھیچ چارەسەرێکی تر نەمێنێت.
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
![بەم ٦ ھەنگاوە خاوبونەوەی مۆبایلەکەت چارەسەربکە](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEggyp8A4bNdPfkJZlQlf3HxIoYBhFKIA7nKQQnh19c21WbamuHoa3-vT4NiWcwt2qreAYWeQzKU8uHP9_TMecK5soE3BOSpt0wMnOMoBKlk3LdlDKi5rpwn59-g55-mfdLd9UEpJH-DLILp/s72-c/228201793552_iphone001.jpg)