![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گەورەترین خزمەتگوزاریە کە توانیویەتی زۆرترین بەکارهێنەر لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە لە ناو تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تردا. پێشکەوتن و گەشەسەندنی تۆڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زانیاریانەی کە ڕۆژانە لەسەر جموجوڵی بەکارهێنەرانی موبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان کۆی دەکاتەوە، بەپێ تەواوی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان و پسپۆران و کۆمپانیاکانی سکیوریتی تۆڕی فەیسبووک دەتوانێت زانیاری تەواو لەسەر شێوەی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە کۆ بکاتەوە کە ئەپەکانی بەکار دەهێنن.
تۆڕەکە پشت دەبەستێت بە سیستەمی " Onavo Protect " بۆ کۆکردنەوە و شیکاریکردنی هەموو ئەو زانیاری و داتایانەی کە لەناو موبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان بەدەستیان دەهێنێت، Onavo Protect سیستەمێکی وەک " VPN " ە لە ساڵی ٢٠١٣ فەیسبووک بەدەستیهێناوە و بەکاری دەهێنێت بۆ پارێزگاریکرەدنی بەکارهێنەرانی تٶڕەکەی، وە لە ڕێگەی هەمان سیستەمەوە دەتوانێت داتا و زانیاری تەواو کۆبکاتەوە و بزانێت ڕۆژانە بەکارهێنەران چی دەکەن یان چی ناکەن لە ناو موبایلەکانیاندا بەبێ ئەوەی ئەپی فەیسبووک بکەنەوە،
بەمەرجێک تەنها یەکێک لە ئەپەکانی کۆمپانیاکەت دابەزاندبێتە ناو موبایلەکەتەوە، یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی بواری سایبەر سکیوریتی ئاماژە بەوە دەدات کە فەیسبووک زانیاریەکان بەکار دەهێنێت بۆ پێشخستن و گەشەسەندنی ئەپەکانی تایبەت بەخۆی بۆ نمونە " سناپ چات و ئینستاگرام و فەیسبووک مایسنجەر .." .
كاروان ئایتی
كاروان ئایتی
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""