
بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد و تایبەتمەندییەکیشیان بۆی زیاد کرد.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 15/8/2017، بەرپرسانی ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان تەنیا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست کرد، کە تێیدا تایبەتمەندییەکیشیان زیاد کرد، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ڤایبەر، ئەگەر ژمارەی تەلەفۆنەکەشیان لەسەر پڕۆگرامەکە بگۆڕن، نامەکان، وێنە و ڤیدیۆکانیشیان نافەوتێن و وەک خۆیان دەمێننەوە.
تا ئێستا ئەو تایبەتمەندییە بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS بەردەست نەبووە و تەنیا لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، ئەگەریشی ھەیە، لە داھاتوویەکی نزیکدا، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOSیش بەردەست ببێت.
بەم شێوەیە ژمارەی تەلەفۆنەکەت لەسەر ڤایبەر بگۆڕە:
*پێش ئەوەی ژمارەی مۆبایلەکەت لەسەر ڤایبەر بگۆڕیت، بۆ ئەوەی نامە، وێنە و ڤیدیۆکانیشت نەفەوتێن، پێویستە سەرەتا پڕۆگرامی ڤایبەر لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە، پاشان ئەم ھەنگاوانەى خوارةوة، جێبەجێ بکە.
1 - Setting بکەرەوە.
2 - Account ھەڵبژێرە.
3 - Change Phone Number ھەڵبژێرە.
4 - New Phone Number ھەڵبژێرە.
5 - لە کۆتاییشدا ژمارە نوێیەکەت ھەڵبژێرە و بیگۆڕە.
پڕۆگرامی ڤایبەر، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""