لەنێو ئەو ئەپڵیکەیشن و پرۆگرامە نوێیانەدا کەسستمی iOS ی پێشکەوتوو بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن و ئایپادی دابین کردوە باس لەئەپڵیکەیشنێک دەکەین کەدەرفەتی گوێگرتن لەرادیۆی ٢٠٠ وڵاتی جیھان بەردەست دەکات.
گرنگی ئەم ئەپڵیکەیشنە لەوەدایە چیتر پێویست بەھێدفۆن نابێ و بەبێ ھێدفۆن دەتوانیت گوێ بگریت لە ٤٠ ھەزار وێستگەی رادیۆیی لەھەموو جیھاندا.
ئەپڵیکەیشنەکە ناوی Net Tuner ە و دەکرێ بەئاسانی بگەڕێیت بەنێو وێستگەکانی رادیۆ لەھەر کوێیەکی جیھاندا بەتایبەت وێستگە رادیۆییەکانی ھەرێمی کوردستانیشی لەخۆ گرتووە.
ئەوەی گرنگە ئەپڵیکەیشنەکە بەئاسانی کاردەکات و ناکوژێتەوە ئەگەر تۆ سەرقاڵی بەکارھێنانی ئەپڵیکەیشنێکی تری مۆبایلەکە بیت.
ئەوەی کەپێویستە تەنیا بچیتە App Store و ناوی ئەپڵیکەیشنەکە بنوسیت و دایبەزێنیت و بەئاسانی دەرفەت دەداتێ گوێ لەو رادیۆیە بگریت کەبەدوایدا دەگەرێیت.




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...