گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (سناپ چات)دا دەکرێت، کۆپیکردنی وێنە و ڤیدیۆکانیش سەختتر دەکرێن.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە کۆمپانیای (سناپ چات)ی ئەمریکی، ئێستا خەریکی بەھێزکردنی سیکیوریتیی پڕۆگرامەکەیەتی، بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت وێنە و ڤیدیۆکانی نێوی، کۆپی بکات، یان وێنەی شاشە بگرێت، یانیش بە پڕۆگرامێک وێنە و ڤیدیۆکان ببات.

ئێستا لە سناپ چاتدا، ئەگەر وێنەی ھاوڕێیەکت بکەیتەوە، پاشان وێنەی شاشە بگریت، ھاوڕێیەکەت دەزانێت کە وێنەی شاشەکەت گرتووە، ھاوکات پڕۆگرامیش ھەیە بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی سناپ چات کۆپی بکەیت، بێ ئەوەی ھاوڕێکەت لێی ئاگادار بێت، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە ھەوڵ دەدات ڕێ لە ھەموو جۆرە کۆپیکردنێکی وێنە و ڤیدیۆکانی نێو تۆڕەکەی بگرێت.

سناپ چات لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، زیاتر گەنجان بەکاری دەھێنن، ئێستاش ڕکابەری لەگەڵ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک و ئینستاگرام) دەکات.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...