
کۆمپانیای Atari وێنەی ئەو دیزاینە نوێیەی ئامێرەکەی ئاشکراکرد کەبۆ یارییە ڤیدیۆییەکانە کەبە Atari Box ناسراوە.
ئەم دیزاینە لەئامێری ئەتاری ٢٦٠٠وە وەرگیراوە، کەبریتییە لەئامێرێک لەدواوە بۆ پێشەوە بەھێڵی ئاسۆیی بەرز بۆتەوە و رووکارێکی تەختەی ھەیە سەرباری کۆپییەکی نوێ بەرەنگی رەش و لۆگۆی سور.
کۆمپانیاکە بەھیوایە ئامێرە نوێیەکە ھێندەی تر نازناوی کۆمپانیاکە بەرز بکاتەوە و بێتەوە باری چارانی و فرۆشی زیاتر بکات لەبازارەکاندا.
ئامێرە نوێیەکە چەندین دەرچەی USB ی ھەیە بۆ کۆنترۆڵ کردن و لەلاتەنیشتەوە دەرچەی SD و HDMI ی ھەیە لەگەڵ Ethernet و شوێنێک بۆ ووزە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
