واتس ئاپ كێشه تهكنيكييهكانى چاره‌سه‌ر ده‌كا و داواى لێبوردن له به‌كاربه‌رانى ده‌كا
كۆمپانياى (WhatsApp) دوێنێ دره‌نگانى شه‌و رايگه‌ياند، كێشه‌ى وه‌ستانى خزمه‌تگوزارييه‌كانى بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له سه‌رئاستى جيهان چاره‌سه‌ركرا.
كۆمپانياى ناوبراو له ئيمێلێكدا وتى: "به‌كاربه‌رانى (WhatsApp)، ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌رى جيهان نهيانتوانى بۆ چه‌ند كاتژمێرێك (WhatsApp) به‌كاربێنن، ئه‌و كێشهيهمان چاره‌سه‌ر كرد و داواى لێبوردن ده‌كه‌ين له‌و بێزاركردنه".
شايانى وتنه به‌كاربه‌رانى ئه‌پليكه‌يشنى واتس ئاپ له جيهاندا، 1,2 مليار كه‌سه و گرنگترين ئامرازه‌كانى پهيونديكردن و سهوداكردنه له زۆربه‌ى وڵاتاندا.
سەرچاوە:kurdistan CT
"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


