
ناوه‌ندی چاودێریكردنی ئینته‌رنێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێككه‌وت رایگه‌یاند" ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناوداری "ویكیپیدیا"ـی له رووی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له توركیا راگرتووه‌و ناتوانن بچنه ناو ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌وه".
گرووپی "بلۆكس"ـی توركی بۆ چاودێریكردنی ئینته‌رنێت روونیكرده‌وه" به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، له كاتژمێر 5:00 به‌یانی به كاتی گرینیچ، هیچ به‌كارهێنه‌رێكی ئینته‌رنێت له توركیا، نه‌یتوانییوه بچێته ناو هه‌موو پێگه‌ی ویكیپیدیا به هه‌موو زمانهكانییهوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بلۆكس" كه له په‌یامنێرانی فرانس پرێسیان گواستووه‌ته‌وه، بڕیارێكی كارگێڕی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، هۆكاری رێگرییكردنه له به‌كارهێنه‌رانی ویكیپیدیا له توركیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، دانیشتوانی گه‌وره شاری ئیستانبوڵیش، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه نه‌یانتوانیووه هیچ په‌ڕه‌یه‌ك له په‌ڕه‌كانی ویكیپیدیا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ببینن.

"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""