مۆبایله زیره‌که‌کان بووه بههاورێیهکی رۆژانه‌مان ناوتوانین به‌بێ به‌کارهێنای مۆبایله‌کانمان کاره‌کانمان رابپهرێنین ، به‌ڵام جاری واهه‌یه له ناوه‌راستی رۆژدا بارگهمان لێده‌برێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایله‌کانمان به‌شێوه‌یه‌کی باش باڕگاوی ناکهینمهوه . به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌م رێنماییانه ده‌توانین ته‌مه‌نی باتریهکانمان زیادبکه‌ین و ماوه‌ی بهتاڵبونهوهیان دڕێژبکهینهوه .
له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه نابێت بارگه‌ی ئایفۆنه‌که‌مان بگاته 0 :
•باتریه‌کانی ئایفۆن له‌جۆری " لیسانیۆم –ئایۆنه" ، به‌شێوه‌یه‌ک دروستکراوه به‌رگه‌ی بارودۆخی سه‌خت و به‌کارهێنانی خراپ بگرێت .
•باتری " لیسانیۆم –ئایۆن" ژماره‌یه‌کی دیاریکراو سوری پربونهوه و به‌تاڵبونه‌وه‌ی هه‌یه ،تاوایلێدێت توانای بارگاوی بونه‌وه‌ی لاوازده‌بێت .
• سوری بارگاویبهنهوه واتا دابه‌زینی بارگه‌ی باتری له 100 بۆ 0 یان به‌پێچه‌وانه‌وه .
• پاش 400 سوری بارگاویبونهوه ، باتریهکانمان له %20 توانای بارگاویبونهوه له‌ده‌ستده‌دات .
• واتا نابێت مۆبایله‌کانمان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بارگاوی بکه‌ینه‌وه یان به‌کاریبهێنین تاوه‌کو بارگه‌ی تێدانامێنێت .
•له‌گه‌ڵ مانه‌وی باتریهکهمان به به‌تاڵی له‌وانه‌یه بچێته باری " نزمبونه‌وه‌ی قوڵی بارگه" مه‌ترسی بۆ باتریهکهمان دروست ده‌کات ،له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی دروست بونی شۆرت له مۆبایله‌کانمان .
•به‌هه‌مان شێوه زیاد بارگاویکردن ژیانی باتریه‌کان که‌م ده‌کات .
•زیاد بارگاوی کردن مۆبایله‌کانمان گه‌رم ده‌کات ، زیادله له رادهیخۆی باتریه‌که گه‌رم ده‌بێت . ئه‌مه‌ش به‌هۆی کارلێکی کیمایی ڕووده‌دات له‌وانه‌یه ببێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی باتریه‌که ، بهخۆشحڵیهوه باتریه‌کان ده‌توانن خۆیان له‌م روداوه بپارێزن . به‌ڵام ته‌مه‌نی باتریه‌که که‌م ده‌کاته‌وه .
له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه ده‌بێت هه‌میشه بارگاوی کردنه‌وه‌کانمان له نێوان %50 بۆ %80 بێت ، له‌مانگێکدا ته‌نها یه‌کجار به‌ته‌واوی پڕیدهکینهوه یان به‌تاڵی ده‌که‌ینه‌وه ، به‌مه‌ش ته‌مه‌نی باتریهکانمان درێژ ده‌بێته‌وه .
كاروان ئایتی
"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


