زانیارییەکانی فایلی ڕووم:
- مۆدێل SM-G930F
- ناوی مۆبایل Galaxy S7
- وڵات عێراق
- وەشانی ئەندرۆید نوگەت 7.0
- زمان عەرەبی
- PDA G930FXXU1DQC4
- CSC G930FOJV1DQC5
دابەزاندنی نوێکارییەکە لە ئەستۆی خۆتە zanyare بەرپرس نییە لە هەر کێشەیەک بەسەر مۆبایلەکەت ڕووبدات.
- ئاگاداری مۆدێلی مۆبایلەکەت بە لە بەشی About ـی مۆبایلەکەت بزانە ئەم مۆدێلەیە (SM-G930F) پاشان دایبەزێنە گەر هەرمۆدێلێکی ترە لەم لیستەدا بگەڕێ و دایبگرە کرتە لێرە بکە.
- گەر مۆبایلەکەت ڕووت کردووە ئەوە ڕووتەکەی لاببە تاکوو توشی کێشەی نەخوێندنەوەی سیمکارت نەبیتەوە بە چوونە سەر ئەپڵیکەیشنی Super Su لە Settings پاشان Full Unroot هەڵبژێرە.

- کۆپییەکی زانیارییەکانت هەڵبگرە تاکوو هەر هەڵەیەک ڕوویدا توشی لەدەست دانیان نەبیت.
- وزەی پاتری لەسەدا 20 زیاتر بێـت.
- هەوڵ بدە وایەری ئەسڵ یان خودی مۆبایلەکە بەکاربهێنە، چونکە ئەمە خاڵێکی گرنگە لە کرداری دابەزاندنی سیستەم دا.
ئەو فایلانەی پێویستمانە لە کردارەکەدا:
دابەزاندنی پێناسی ئامێرەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ کرتە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵا(بەرنامە)ـی ئۆدین دابەزێنە لەسەر مۆبایلەکەت وەشانی 3.11.1 کرتە بکە بۆ داگرتن
نەرمەکاڵا(بەرنامە)ـی وینڕارمان پێویست دەبێت کرتە بکە بۆ داگرتن
وەشانی 7.0 ـی نوگەت کرتە بکە بۆ داگرتن
پاش دابەزاندنی پێداویستییەکان
فایلی وەشانەکە بکەوە کلیکی ڕاست بکە لە Extract Here ، وەک دەبینیت فایلێک بە پاشگری tar.md5 لە نێو ڕارەکە دێتە دەرەوە، بەم شێوەیە:
مۆبایلەکەت بخە باری داونلۆد بەم شێوە پەنجە بنێ بە هەریەک لە دووگمەکانی: دەنگ زیادکردن + پاوەر(کوژاندنەوە و داگیرساندنی مۆبایلەکە) + هۆم(ماڵەوە):
ئاماژەیەکت بۆ دەردەکەوێت تۆش پێویستە دووگمەی دەنگ زیادکردن دابگریت.
پاشان بڕۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت
نەرمەکاڵا(بەرنامە)ـی ئۆدین ئیش پێ بکە و بە وایەری بارگاویکردنەوە کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە یەکەوە.
لە هەڵبژاردەی AP کرتە بکە و پاشان فایلی ڕومەکە کە بە پاشگری tar.md5 بوو دیاری بکە و Open بکە:
کرتە لە Start بکە تاکوو کردارەکە دەست پێدەکات و چەند خولەکێکی پێدەچێـت و کردارەکە سەرکەوتوو دەبێـت.
سەرچاوە : kint
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""





