ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاشکرایان کردووە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ واتس ئاپ زیاد دەکرێت.
ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ واتس ئاپ زیاد دەکرێت، کە بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە، دەتوانن لە یەک کاتدا ھەمان نامە بۆ زیاتر لە یەک ھاوڕێیان بنێرن.
ئێستا ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە، لەسەر (واتس ئاپ بێتا) بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، پێشبینیش کراوە کە لە داھاتوویەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی واتس ئاپ لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەست ببێت.
واتس ئاپ لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، زیاتر لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا بەکار دەھێنرێت، ھەروەھا بە یەکێک لە ڕکابەرییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) دادەنرێت.
نێردراوە لە لاین :یوسف احمد
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


