بەکارهێنان و هەڵگرتن و چارەسەرکردن و لێدانی فایلە ڤیدۆی و دەنگیەکان بووەتە بەشێکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆژیای زانیاریەکان ، کێشەی سەرەکی بەکارهێنەرانی ئامێری بچوک و موبایلە هۆشمەندەکان بریتیە لە گەورەی قەبارەی وێنە و دەنگ و ڤیدیۆی سیستەمە نوێکانی ڕیکۆردکردن و وێنەگرتن، چونکە ئامێرە هۆشمەندەکانی وەک ئایپاد و تابلیت و موبایل خاوەنی زاکیرە و میمۆریەکی سنوردارن بۆ خەزنکردنی داتاو زانیاریەکان توانای خەزنکردنی ئەو هەموو داتا زەبەلاحەی ژیانی ڕۆژانەیان نیە.
بەکارهێنەرانی موبایلە هۆشمەندەکان دەتوانن ئەپی " Video Converter " بەکاربهێنن بۆ چارسەرکردنی ئەم کێشەیە، ئەپەکە لە توانایدا هەیە قەبارە و شێوەی هەموو جۆرە ڤیدیۆیەکی وەک " MP4, FLV, MPEG-1,2, MOV, MKV, WMV, AVI, VOB, 3GP, SWF, MP3, AAC, WAV.. هتد " بگۆڕێت و بچوکی بکاتەوە بەبێ تێکچونی خێرای و دیقە و کواڵتی ڤیدۆیەکە، بەم شێوەیە زۆرترین شوێنی بەتاڵ دەگەڕێتەوە بۆ میمۆری ناو موبایلە هۆشمەندەکان ، بۆ بەکارهێنان و داونلۆدکردنی ئەپەکە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە.
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




