بەهۆی زیادبوونی كرداری وێنهگرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆ و دانانی پرۆگرام و بهرنامهكان وای لێ هاتووه كه میمۆری ناوهكی بهشمان نهكات و جێگای نهمێنێ. لێرهدا دوو ڕێگامان لهپێشه كه بتوانین چارهسهری ئهو كێشهیهی پێ بكهین، ئهویش یان دهبێ میمۆرییهكی دهرهكی بكڕین، یا پەنا ببەینە بەر بهرنامهكانی تایبهت به ههڵگرتن له جۆری Cloud. بهڵام رێگەی دووهم باشترە، بۆ ئهمهش سێ جێبهجێكردنی گرنگ ههن كه دهتوانرێت سوودی زۆریان لێ ببینرێ و تا 82 گێگابایت شوێنی ههڵگرتن بۆ فایلهكان دهستهبهر بكرێ.


بهرنامهی Mega كۆمپانیای بهناوبانگی تایبهت به داونلۆد و ئهپلۆدی فایلهكان، ئهم بهرنامهیه 50 گێگابایت دابین دهكات بۆ مهبهستی ههڵگرتنی وێنه و ڤیدیۆ و گشت جۆرهكانی تری فایل، لهگهڵ ئهوهشدا ئهگهر بتهوێ لهو بڕه زیاتر میمۆری وهربگری دهتوانیت بهرامبهر بڕه پارهیهك شوێنی ههڵگرتن تا 200 گێگابایت وهربگریت به 4.99 دۆلاری مانگانه ئهوهش نرخێكی زۆر نییه لهچاو خزمهتگوزارییهكه.


بهرنامانهی Pcloud شوێنی ههڵگرتن دابین دهكات بۆ بهكارهێنهرانی ئامێره ئهلیكترۆنییهكان، کە دهتوانین 20 گێگا شوێنی ههڵگرتن وهربگرین و ههر شتێكی پێویست بێ تێیدا دایبنێین، ئهوهی كه ئهم بهرنامهیه لهوانی تر جیا دهكاتهوه ڕووكاره سادهكهیهتی كه بێ كێشهیە و خێراشه له ههڵگرتن و دابهزاندن.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...