پێش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی مۆبایلی (ئایفۆن 8) نمایش بکات، چەند وێنەیەکى ئەو مۆبایلە بڵاو کرانەوە.
چەند وێنەیەکی مۆبایلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو وێنانە، وێنەی مۆبایلی (ئایفۆن 8)ن، بەڵام تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ئەو وێنانە، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.
تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی (ئایفۆن 8)ی نمایش نەکردووە و کاتی نمایشکردنی مۆبایلەکەشی ئاشکرا نەکردووە، ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو مۆبایلە، لە کۆتایی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


