
له ڕۆژى 5 شه‌ممه 23ى شوباتى 2017 وه فه‌یسبووك گرفتى تێكه‌وتووه، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له ملیۆنێك ئه‌كاونتى فه‌یسبووك له سه‌رانسه‌رى جیهاندا سڕاونه‌ته‌وه و نه‌ماون.
كۆمپانیاى فه‌یسبووك تاكو ئێستا هیچ لێدوانێكى ڕەسمی له‌باره‌ى گرفته‌كه‌وه نه‌داوه، بۆیه پێده‌چێت هێشتا گرفته‌كه‌یان نه‌دۆزیبێته‌وه، به‌وه‌ش ئه‌و گرفته به‌رده‌وام ده‌بێت و پێده‌چێت هه‌زاران ئه‌كاونتى تر بسڕێنه‌وه.
به‌كارهێنه‌ر كاتێك ئه‌كاونته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ بكات له فه‌یسبووك ده‌كرێته ده‌ره‌وه و جارێكی‌تر ناتوانێت به‌و ئیمه‌یڵ و پاسۆرده بگه‌ڕێته‌وه ناو فه‌یسبووكه‌كه‌ى.
ئه‌و كه‌سانه‌ى له فه‌یسبووك ئه‌كاونته‌كانیان سڕاوه‌ته‌وه، له تویته‌ر ئه‌كاونتیان داناوه و له‌وێوه ئاگاداری‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و خه‌مبارى خۆیان پیشانداوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و وێنه و نامه و ڤیدیۆیانه‌ى له فه‌یسبووكه‌كانیاندا دایان‌نابوو هیچى نه‌ماوه و هه‌مووى سڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه پێیان وایه ئه‌م سڕینه‌وه‌ى ئه‌كاونته گرفتى فه‌یسبووك نه‌بێت، به‌ڵكو پێیان وایه ئه‌مه هاكێكى به‌كۆمه‌ڵ بێت ڕووبه‌ڕووى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك بووه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا كۆمپانیاى فه‌یسبووك به‌هۆى نه‌دۆزینه‌وه‌ى گرفته‌كه‌وه و ترسى له‌وه‌ى كه گرفته‌كه هاكێكى به‌كۆمه‌ڵ بێت، ئامۆژگارى به‌كارهێنه‌ره‌كانى ده‌كات پاسۆرده‌كانیان بگۆڕن بۆئه‌وه‌ى ئه‌كاونته‌كانیان نه‌سڕێته‌وه.
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""