
ژنێکى بەریتانى لاشەى هاوسەرەکەى بە مردووى لە حەمامدا بینییەوە، دواى ئەوەى موبایلە ئایفۆنەکەى لە حەمامدا لەژێر شەحن دانابوو، شوێنەوارى سوتاویش لەسەر لاشەکە دەرکەوتووە.
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەو پیاوە ناوى ڕیچارد بوڵ بووە و تەمەنى ٣٢ ساڵبووە، بە هۆى دەرچوونى تەزوى کارەبا لە وایەرى شەحنى موبایلەکەیەوە لە ناو حەمامەکەدا گیانى لەدەستداوە.
پۆلیس ئاماژەى بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو وایەری شەحنەى بەکاریهێناوە چەند سەرێکى شەحنکردنى هەبووە و بە هۆى تەڕ بوونیشییەوە لە یەکێک لەو سەرانەوە تەزووى کارەبا گەیشتووەتە پیاوەکە و بەو هۆکارە گیانى لە دەستداوە.
هاوکات پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ووریابن لە بەکارهێنانى ئامێر و وایەرە کارەباییەکان لە شوێنە تەڕەکاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەى ڕابردووشدا چەندین ڕووداوى هاو شێوەى وەک تەقینەوە و سوتاندنى موبایلەکان ڕوویداوە کە هەندێک لەو ڕووداوانە گیانلەدەستدانى لێکەوتووەتەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
