ئایا کەسێکی نزیکت یاخود ھاوڕێیەکت کۆچی دوای کردووە کە خاوەنی هه‌ژمار (ئەکاونت) بێت لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وە ڕێگایەکی دروست نازانیت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەکاونتەکەی ؟! ئیتر لە فەیسبوک بێت یاخود تویتەر یاخود ئینستاگرام ..ھتد.
لە ئێستادا فەیسبووک خاوەنی زیاتر لە 1.6 ملیار بەکارھێنەرە لە سەرانسەری جیھاندا ، وە ھەر یەکە لە یوتیوب و ئینستاگرام و تویتەر وە ئەوانی تریش خاوەنی ژمارەیەکی بێ شومار لە بەکارھێنەرن. لە ساڵی 2015 دا بە ڕیژەیەکی گشتی و لە ئاستێکی ناوەندا ھەر کەسێک خاوەنی 5 ئەکاونتە ، وە ئەم ژمارەیەش لە زایدبوندا دەبێت لەگەڵ زیاد بونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان . بە دڵنیاییەوە ، بەشێک لەو کەسانەی تۆڕەکان بەکار دەھێنن کۆچی دواییان کردووە و لە دوای خۆیان چەند ئەکاونتێکیان بەجێ ھێشتووە .
لە ساڵی رابردوودا فەیسبووک ھەستا بە دانانی تایبەتمەندی ” Legacy Contact ” ئەمەش مامەڵە کردنی لەگەڵ پەڕەی کەسە مردووەکان ئاسانتر کردووە لەلایەن خێزان و ھاوڕێ نزیکەکانی کەسە مردووەکەوە. Jasmine Probst یه‌كێكه‌ له‌ كارمه‌نده‌كان لە كۆمپانیای فەیسبووک ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیاكه‌ ھەستاوە بە دانانی ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارھێنەران کەیارمەتی کەسەکە دەدا بە ھەڵبژاردنی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی یاخوود ھاوڕێیەکی کە جێگای متمانەی خۆی بن بۆ ئەوەی لە پاش مردنی ئەوان گرنگی بدەن بە پەرەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە .img_0987
لە ئێستادا دەتوانیت لە پەڕە تایبەتەکەی خۆت لە بەشی پاراستن ناوی ئەو کەسانە ھەڵبژێرێت کە جێگەی متمانەن لەلات و بۆ ئەوەی دوای مردنت گرنگی بدەن بە پەرەکەت ، ئەمەش ڕیگا دەدات بەو کەسە ھەڵبژێردراوانە بۆ ئەوەی ئەکاونتەکەت بگۆڕن بۆ ئەکاونتێکی یادەوەری ، وە فەیسبووک وشەی ” Remembering ” لە سەرەوەی ناوەکە زیاد دەکات بۆ ئەوەی ئەکاونتەکە بناسرێتەوە و بزانرێت کە خاوەنەکەی کۆچی دوای کردووە . وە کەسە ھەڵبژێردراوەکان دەتوانن وینەی پرۆفایلەکە بگۆڕن و وە وەفات نامە بنوسن لە بەشی سەرەوەی پەڕەکە وە بابەت بنوسن لەسەر دیوارەکە ، بەڵام ناتوانرێت نامە تایبەتییەکانی کەسە کۆچ کردووەکە بکەنەوە یاخود ئەو وێنە و بابەتانەی کە بۆ گشتی دای نەناوە .
ئینستاگرام :
ئینستاگرام لەلایەن فەیسبووکەوە خاوەندارییەتی دەکرێت ، بەڵام ھەمان تایبەتمەندی فەیسبووکی نیە ، ئینستاگرام ڕێگە دەدات بەوەی کە ئەکاونتەکە بگۆڕدرێت بۆ ئەکاونتێکی سەرلێخۆشی کردن و یادکردنەوەی کەسەکە ، یاخود بە تەواوی بسڕدرێتەوە . بەڵام لە ئیستادا بەکارھێنەرەکە ناتوانێت پێش مردن ھیچ کارێک بکات بۆ پاش مردنی بەڵکوو دەبێت پاش مردنی کەسەکە لەلایەن خزم یاخود ھاوڕیکانی وەفات نامەکەی بنێردرێت بۆ کۆمپانیاکە لەگەڵ بریارەکە بۆ گۆڕینی یاخود سڕینەوەی ئەکاونتەکە . وە ھیچ کەسیک ناتوانێت نامە تایبەتەکانی کەسەکە ببینێت. لە کاتی گۆڕینی بۆ ئەکاونتێکی تەعزییەی ئەوا ئینستاگرام بەپێی توانا ھەوڵ دەدات کە ھیچ وێنەیەکی کەسەکە لەلای ھاوڕی و خزمەکانی دەر نەکەوێت بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی ئازار بۆیان ، تا ئەو کاتەی کەسێک خۆکردەی دەچێتە ناو ئەکاونتەکەیەوە img_0988.
تویتەر :
لە ئیستادا ھیچ ڕیگایەک نیە بۆ گۆڕینی ئه‌كاونته‌كه‌ بۆ ئەکاونتێکی كۆچكردوو، بەڵکوو تەنھا ڕیگەیەک ھەیە ئەویش بۆ سڕینەوەی ئەکاونتەکەیە لە ڕێگەی ناردنی وەفات نامەکەی لەلایەنی خزمی کەسەکەوە بۆ کۆمپانیاکە.
پێگەی Dead Social : img_0989
ئەگەر ئەتەوێت پاش مردنت ئه‌كاونته‌كه‌ت بە کارای بمێنێته‌وه‌ ، ئەوا کۆمپانیا و خزمەتگوزاری تایبەت بەم کارە ھەیە ، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مردوو – Dead Social یارمەتیت دەدات بۆ مانەوەی ئه‌كاونته‌كانت بە کارای پاش مردنت ، لە ڕێگەی ناردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و بابەت ، کە لە زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکیان ھەیە. وە دەتوانیت خشتەی چەند بابەت دابنێیت لەگەڵ وێنە پاش مردنت بلاو بکرێنەوە لە ئەکاونتەکەتدا، وە دەتوانیت خزمەت گوزاری ناردنی پیرۆزبای بۆ یادی لە دایک بوون و ھاوسەرگیری بۆ کەسانی دیاری کراو لە ھاوڕێکانت دابنێیت بۆ پاش مردنت. ئەم تایبەتمەندیانە لەوانەیە شتێکی جوان و چاک بن ، بەڵام پاش ماوەیەک دەبیتە تارماییەک لەلای ھاوڕێکانت !!.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...