به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر و زیره‌كیی ده‌ستكرد له‌ په‌یمانگه‌ی ماساچۆستسی تایبه‌ت به‌ ته‌كنه‌لۆجیا، هه‌ستا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆی رۆبۆتێك كه‌ له‌ توانیدایه‌ هه‌ڵه‌كان راست بكاته‌وه‌ و كه‌لوپه‌له‌كان بناسێته‌وه‌.

تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و رۆبۆته‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و فه‌رمانانه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن چاودێر یان خاوه‌نه‌ مرۆڤه‌كه‌یه‌وه‌ پێی ده‌درێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ بوو راستی بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، رۆبۆته‌كه‌ ده‌توانێت كه‌لوپه‌له‌ كاره‌بایییه‌كان جیا بكاته‌وه‌ له‌ په‌مپه‌كانی بۆیه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان بخاته‌ ناو سندووقه‌ دیاریكراوه‌كه‌ی خۆی، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌شیه‌وه‌ فه‌رمانی هه‌ڵه‌ی پێ ده‌درێت.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا، كه‌سێك له‌ رێگه‌ی ئامێری دیاریكردنی شه‌پۆله‌كانی مێشك  EEGـه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیی رۆبۆته‌كه‌ ده‌كات و تێبینی و ئاماژه‌كانی پێ ده‌دات، به‌ڵام كه‌سه‌كه‌ ئاماژه‌ی هه‌ڵه‌ی پێ ده‌دات و رۆبۆته‌كه‌ ده‌توانێت ئاماژه‌ راسته‌كان بناسێته‌وه‌.




س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...