بەهۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆژيا و بەربڵاوی تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان، رێگە و شێوازی زۆر بۆ هاککردن و دەستبەسەرداگرتنی کۆمپيوتەری کەسی بەرانبەر بڵاوبۆتەوە. يەکێک لەو رێگايانەی کەمترين کاتی پێدەچێت هاککردنە لە رێگەی فلاش ميمۆرييەوە، کە کەمترين گومانيشی لێدەکرێت و هۆکار زۆرە بۆ ئەوەی فلاش ميمۆری لە کۆمپيوتەری کەسی بەرانبەر بدرێت و داتاکانی ببردرێت.

چۆن ئەو کارە دەکرێت؟ بەهۆی بوونی چەند فايلێکەوە کە بە کۆد دروستکراوە، هەڵدەستن بە بردنی زانيارييە داڕێژراوەکان، لەوانە وشەی نهێنی کۆمپيوتەر، ياخود کۆدەکە وادادەڕێژرێت هەڵدەستێت بە بردنی زانيارييەکانی چوونە ژوورەوی فەيسبوک يان هەرشتێک کە کەسی بەرانبەر دەيەوێت بەدەستی بهێنێت.

چۆن رێگە لەوکارە دەگيرێت؟ ئاسانە، بوونی دژە ڤايرۆسێکی کراک کراو، واتە کارابێت و سەرجەم بەشەکانی ئيش بکات، لەوانە هەردوو گەورە دژەڤایرۆسی ڕۆبۆسکان و بایدۆ ، بەدەر لەوەش گرنگە ئەو کەسەی دەيەوێت فلاش ميمۆرييەکە لە کۆمپيوتەرەکە بدات متمانە پێکراوبێت و بەبەرچاوی خۆشتەوە ئەو کارە بکات بۆ ئەوەی بەدووربيت لە بردنی زانيارييەکان.

لە ئێستادا ئەم رێگەيە بەشێوەيەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوە، گرنگييەکەشی لەوەدايە کەمترين گومان لە فلاش ميمۆری دەکرێت و بەبێ ئەوەی چاو بيبينێت ئەو فايلەی ناو فلاشەکە هەڵدەستێت بە بردنی زانيارییە ويستراوەکان.

هەربۆيە واباشترە بەکارهێنەرانی کۆمپيوتەر و ئينتەرنێت ژيرانە مامەڵە لەگەڵ هەلومەرجەکاندا بکات و پێش ئەنجامدانی کارێک شيکردنەوەی بۆ بکات چونکە تەکنەلۆژيا گەيشتۆتە ئاستێک زۆرتر زيانی لە هەندێک شوێن زياترە لە قازانجەکانی.
س / كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...