تایبەتمەندییەکی نوێ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا تاقی دەکرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە داھاتوودا، بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی بەردەست ببێت. ئەمڕۆ شەممە 11/2/2017، ماڵپەڕی (gadgets.ndtv) بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک، تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی (Explore) لە پڕۆگرامی (فەیسبووک بێتا) زیاد کردووە و ئەو تایبەتمەندییەش ئێستا تاقی دەکرێتەوە.

تایبەتمەندیی (Explore) فەیسبووک ھاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ە و بە کردنەوەی، ئەو بڵاوکراوانەت پیشان دەدات، کە لەو پەیجانەدا بڵاو کراونەتەوە، کە لایک و فۆڵۆویانت نەکردووە.

پێشبینی دەکرێت لە داھاتوودا، تایبەتمەندیی (Explore) لەسەر پڕۆگرامی سەرەکیی فەیسبووک بەردەست ببێت و بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەش لێس سوودمەند بن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...