به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، مۆبایلێكی به‌رهه‌می كۆمپانیای "هواوی"ی چینی، باشترین مۆبایلی سیته‌می ئه‌ندرۆیده و پێشی هه‌موو ڕكابه‌ره‌كانی داوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "بزنیس ئینسایده‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی، ڕاپۆرتێكی چڕی له‌سه‌ر مۆبایلی "Mate 9" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌رهه‌می كۆمپانیای "Huawei"ی چینییه، به‌پێی داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له رشووی فرۆشیشه‌وه پێشی ئایفۆن، نیكسۆس و گالاكسی داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی وای كردووه كه ئه‌و مۆبایله پێش بداته‌وه، گونجاویی نرخه‌كه‌یه‌تی، به به‌راورد به‌وانی تر كه له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه پێشكه‌وتووه و نرخیشی نزیكی نیوه‌ی زۆربه‌یانه.
له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه، كۆكراوه‌ی هه‌موو ئه‌و خاسیه‌تانه‌ی تێدایه كه مۆبایله‌كانی تر ڕكابه‌ری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ك دوگمه‌ی په‌نجه‌مۆر، خێرارتین ته‌چ، ته‌نكترین مۆبایل، به‌رگه‌ی پاترییه‌كه‌ی باشترینه، كوالیتی شاشه‌كه‌ی دووه‌م به‌رزترینه و ڕێك دوای گالاكسی ئێس7 دێت، خێراییه‌كه‌شی پێشی هه‌موویانی داوه‌ته‌وه.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



