"فهیسبووكیش سخوڕ دهرچوو..

بێ رهزامهندی بهكارهێنهر دهنگ تۆماردهكات

سهرلهنوێ تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك كهوتهوه به رهخنه و تۆمهتی پێشێلكردنی تایبهتمهندییهتی بهكارهێنهرانی، ئهمجارهیان كێشهكه له ئهپلیكهیشنی مهسینجهر فهیسبووكدایه.

پێگهی ئهلیكترۆنی "Minds" ژمارهیهك وێنهی ئهو رێككهوتنهی بڵاوكردووهتهوه كه له كاتی دابهزاندنی ئهپلیكهیشنهكهدا بهكارهێنهران دهبێت رهزامهندی لهسهر دهربڕن، ئهو رێككهوتنهش دهستهواژهی وای تێدا نووسراوه كه زۆر كات تایبهتمهندی بهكارهێنهرهكان پێشێل دهكات.

بۆ نموونه له رێككهوتنهكهدا هاتووه" مهسینجهری فهیسبووك ئازادی تهواوی ههیه ههركاتێك بیهوێت دهنگی بهكارهێنهران تۆمار بكات بێ ئهوهی ئاگاداری بهكارهێنهرهكه بكاتهوه".

ئهو بهندهی رێككهوتننامهكه به تهواوی بهمشێوهیه نووسراوه" فهیسبووك بههۆی بهكارهێنانی مایكرۆفۆنی تهلهفۆنهكه ههر كاتێك بیهوێت بێ ئهوهی رهزامهندی بهكارهێنهر وهربگرێت ههڵدهستێت به تۆماركردنی دهنگ".

نیگهرانییهكه لهوهوه سهرچاوهی گرتووه كه رهزامهندی دهربڕینی بهكارهێنهر ناچارییه  چونكه ئهگهر رهزامهندی نهدات ناتوانێت ئهپلیكهیشنهكه دابهزێنێت، بهڵام بههۆی درێژی مهرجهكانهوه بهكارهێنهران خۆیان له خوێندنهوهی ئهو بهندانه دهبوێرن و نازانن فهیسبووك له پشت ئهوانهوه خهریكی چییه.

ههر ئهوهنده نییه، بهڵكو دیسان لهو رێككهوتنهدا نووسراوه" مهسنجهری فهیسبووك دهتوانێت كامێرای مۆبایلهكهت ولیستی پهیوهندی تایبهت به بهشداربووان بهكاربهێنێت".

K24



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...