كۆمپانیای گوگڵ كە خاوەنی یوتیوبە دەرفەتێكی زێڕینی بۆ بەكارهێنەرانی رەخساندووە، بۆ ئەوەی بە بێ بوونی ئینتەرنێت، سەیری ڤیدیۆكان بكەن. زۆرجار دەتەوێت سەیری ڤیدیۆكانی یوتیب بكەیت، یان هێڵی ئینتەرنێتت لەبەردەست نییە، یان بەهۆی ئەوەی گیگابایتێكی زۆر دەبات و باڵانسەكەت روو لە كۆتاییە ناتوانیت، بەڵام لە نوێترین هەنگاویدا، گوگڵ ئەو كێشەیەی چارەسەر كردووە. گوگڵ ئەپڵیكەیشنێكی بەرهەمهێناوە كە بە رێگەیەوە دەتوانیت بە بێ ئینتەرنێت سەیری ڤیدیۆ بكەیت.
بۆ دابەزاندنی ئەپلیكەیشنەكە كلیك لێرە بكە ..
س / كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



