مۆبایلی پیكسڵ كه به دوو قه‌باره‌ی جیاواز، كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گووگڵ كۆتای ساڵی پار بڵاوی كرده‌وه، چووه ناو ڕكابه‌ریی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و بووه هه‌ڕه‌شه بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ و سامۆسۆنگ، بڕیاری داوه ڤێرژنی دووه‌می به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
له كاتێكدا هه‌وادارانی سامسۆنگ چاوه‌ڕێی گالاكسی ئێس8 دەکەن و هەواداری ئەپلیش چاوەریی ئایفۆن8 دەکەن، كۆمپانیای گووگڵ ده‌یه‌وێ به چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كه‌ی، به هه‌وادارانیان بڵێ په‌له مه‌كه‌ن تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه دبَته بازاڕه‌وه، چونكه بێ ڕكابه‌ره.
گووگڵ پێكسڵ2 كامێراكه‌ی زۆر جیاواز ده‌بێ له كامێرای هه‌موو ئه‌و مۆبایلانه‌ی تا ئێسته له بازاڕه‌كاندان، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌شی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی مۆبایله‌كانی دنیا، به سیسته‌می 4K ده‌بێت، ڕامه‌گه‌شی ده‌گاته شه‌ش گێگا بایت كه به‌رزترینه و تا ئێسته ته‌نیا هواوی ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی به‌كار هێناوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، گووگڵ ده‌یه‌وێ مۆبایله‌كه‌ی به ته‌واوی بكه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڤێرژنێك دروست ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی له چاو دوو جۆره‌كه‌ی تر هه‌رزان بێت و ناوی لێ ده‌نێ "پیكسڵ تو بی" و ئه‌مساڵ بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واته سێ جۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێ، گووگڵ پیكسڵ، گووگڵ پیكسڵ XL و گووگڵ پێكسڵ تو بی.
به‌ڵام ڤێرژنی دووه‌می ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ی پار، ئه‌گه‌ری هه‌یه 50 دۆلار گرانتر بیانفرۆشێ، چونكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زیاترن و پێشكه‌وتنی زۆرتری به‌خۆوه بینیوه.
مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی گالاكسی نۆت7ی كۆمپانیای سامسۆنگ شكستی هێنا، كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیی گووگڵ، دنیای به خستنه بازاڕی مۆبایله‌كه‌یه‌وه شۆك كرد، چونكه پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو نه‌كرابووه‌وه كه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، دوای بڵاو بوونه‌وه‌شی، بووه جێی ڕه‌زامه‌ندی چاودێران و پسپۆڕان، تاكه گله‌یییان لێی ئه‌وه‌بوو كه نرخه‌كه‌ی گرانه.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



