كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه ڤێرژنی نوێی مۆبایله‌كه له كاتێكی پێشوه‌ختدا بڵاوی بكاته‌وه، تا ڕێ له ڕكابه‌ره‌كانی بگرێت كه هه‌موویان به ته‌مای به‌رهه‌می نوێن.
هه‌موو ساڵێك مانگی ته‌مووز/ یۆنیۆ، كۆمپانیای ئه‌پڵ، ڤیرژنی نوێی ئایفۆن بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ماڵپه‌ڕه هه‌واڵییه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان دزه‌یان پێ كردووه، ئه‌مساڵ ئه‌و كۆمپانیایه بڕیاری داوه پێش واده‌ی چاوه‌ڕوانكراو ئایفۆن 8 بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
وه‌ك به‌رپرسانی كۆمپانیاكه ئاماژه‌یان پێ كردووه، ئایفۆنه نوێیه‌كه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌یه‌مین ساڵیادی یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئایفۆن، گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له دیزاین و پێشكه‌وتنی زۆریشی له ناوه‌ڕۆك تێدایه، بۆیه ده‌یانه‌وێ زوو بیگه‌یه‌نن به هه‌واداره‌كانیان.
یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ، نه‌مانی دوگمه‌ی سه‌ره‌كی كه په‌نجه‌مۆریشی پێ ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار ده‌بێ ئایفۆن شتی وا بكات.
پێشخستنی كه‌وتنه بازاڕی ئایفۆنه تازه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی سامسۆنگ، گووگڵ، بلاكبێری، ئێچ تی سی و هواوی به‌ته‌مای گۆڕانكاری ڕیشه‌یین و ده‌یانه‌وێ پێش كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایفۆن بیانخه‌نه بازاڕه‌وه.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



