كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی نزیك ده‌بێته‌وه له خستنه‌بازاڕی ڤێرژنێكی نوێی "ئایفۆن" له ماوه‌ی ئه‌مساڵ، سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كانیش تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌پڵ ده‌خه‌نه ڕوو.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "ماك رۆمارز" كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئایفۆنه نوێكه‌ی ئه‌پڵ تایبه‌تمه‌ندی زۆر تایبه‌ت و ناوازه بخرێنه ڕوو، یه‌كێك له باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش بریتییه له توانای شه‌حنكردنه‌وه‌ی وایه‌رلێس و به‌شێوه‌ی لاسلكی، جگه‌له شاشه‌یه‌ك كه باشترین و پێشكه‌وتووترین جۆره و پێی ده‌گوترێ OLED كه ڕێگر ده‌بێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی مۆبایله‌كه له كاتی شه‌حنكردنه‌وه‌دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌پڵ له به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن 8 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و شووشه‌یه‌ی كه له ئایفۆن4 به‌كاری هێناوه و هه‌روه‌ها ئه‌و كانزایه به‌كار ده‌هێنێته‌وه كه له ئایفۆن7 به‌كاری هێنابوو.
دوگمه‌ی سه‌ره‌كیش كه هۆی "Home"ی پێ ده‌گوتری له ئایفۆن8 بوونی نامێنێ و ده‌چێته سه‌ر شاشه شووشه‌یییه‌كه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه به مۆبایله‌كه ده‌به‌خشێ و به په‌نجه‌مۆریش ده‌بێت.
س.وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



