ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ڤێرژنی نوێی مۆبایله زیره‌كه‌كان، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به زووترین كات بیكڕن و به‌كاری بهێنن و له‌گه‌ڵ مۆدێله تازه‌كان بڕۆن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نیازی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو كه بڕیاره ئایفۆن 8 بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، تۆ یه‌كێك بی له كڕیارانی، ئه‌وا پێویسته ئه‌و هه‌واڵه بێزاركه‌ر و ناخۆشه بخوێنیته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان ئه‌وانه‌ی خوازیارن ئایفۆن8 بكڕن، پێویسته له ئێسته‌وه پاشه‌كه‌وتی پاره‌ی بۆ بكه‌ن و كه‌مێك له داهاته‌كانیان مانگانه هه‌ڵبگرن، چونكه نرخی ئایفۆن 8 زیاتر ده‌بێ له هه‌زار دۆلار و پێچه‌وانه‌ی نرخه‌كانی پێشووی ڤێرژنه‌كانی تری ئایفۆنه.
كۆمپانیای "فاست كۆمپانی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كات ئه‌پڵ به سێ جۆری جیاواز ئایفۆن 8 بخاته بازاڕه‌كانه‌وه و یه‌كێكیان به شاشه‌ی OLEDی نوێ و كه به ڕوونییه‌كی خه‌یاڵی له‌وانی تر جیا ده‌كرێته‌وه.
پێشتر كه ئایفۆن 7 خرایه بازاڕه‌كانه‌وه، نرخی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه ده‌یفرۆشت به 650 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، تێچووه‌كانی ده‌هاته سه‌ر له‌گه‌ڵ قازانجی فرۆشیار نه‌ده‌گه‌یشت به هه‌زار دۆلار.
بڕیاره ئایفۆن8 له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵ بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئه‌پڵ به‌ر له واده‌ی خۆی مۆبایله‌كه ده‌خاته بازاڕه‌وه، چونكه پێشتر هه‌موو مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵان ڤێرژنی نوێی ئایفۆنیان ده‌خسته بازاڕه‌وه.
هه‌ندێك زانیاری دزه‌پێكراو هه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه بڕیاره ئه‌پڵ دوگمه‌ی سه‌ره‌كی بخاته سه‌ر شاشه‌كه‌وه و له ئایفۆن 8 دوگمه‌ی سه‌ره‌كیش هه‌ر له نێو شاشه‌كه‌دا بێت.
س.سکای نیوز - وشە
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



