نامەیەکی ساختە لەنێو ماسنجەری فەیسبووکدا بڵاو بووەتەوە، کە ئەگەر کلیکی لەسەر بکەیت، بە شێوەیەکی خۆکاری، ئەو نامەیە بۆ سەرجەم ھاوڕێکانت دەچێت. چەند ڕۆژێکە ھەواڵی بەخۆڕایی نەمانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، بەڵام شارەزایانی بواری تەکنۆلۆژی، کە بۆ ماڵپەڕی (ئیندیپێندێنت)ی بەریتانی ئاشکرایان کردووە، کە ئەم ھەواڵە ڕەت دەکەنەوە و پێشبینی دەکەن، ئەو پڕۆگرامە بە تەواوەتی بەخۆڕایی بمێنێتەوە.
ئێستا نامەیەکی ساختە لە ماسنجەری فەیسبووکدا لە لایەن ھاکەرانەوە دروست کراوە و بە چەندین شێوەی جیاواز بۆ بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک دەنێردرێت، کە لەسەر زۆربەی نامەکان ئاماژە بەوە کراوە، کە گوایە ئەگەر کلیک بکەیت، ماسنجەرەکەت بەخۆڕایی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم نامەیە ساختەیە و ھیچ پەیوەندییەکی بە کۆمپانیای فەیسبووکەوە نییە.
ئەگەر بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک کلیک لەسەر ئەو نامە ساختەیە بکەن، بە شێوەیەکی خۆکاری، نامەکە بۆ سەرجەم ھاوڕێکانی دەچێت. تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک، لەسەر بەخۆڕایی مانەوەی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام شارەزایانی بواری تەکنۆلۆژی پێشبینی دەکەن ئەم پڕۆگرامە، بە تەواوەتی بەخۆڕایی بمێنێتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


