بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، لە ساڵی نوێدا گۆڕانکارییەکیان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد.

دوێنێ یەکشەممە 1/1/2017، بەرپرسانی پڕۆگرامی ڤایبەر، بەشێک لە ئیمۆجییەکانی نێو پڕۆگرامەکەیان گۆڕی، ئەم گۆڕانکارییەش بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید و IOS، بەردەستە.

ئەم گۆڕانکارییەی ڤایبەر، بە یەکەمین گۆڕانکاری لە ساڵی 2017 دادەنرێت، بەڵام پێش سەری ساڵی نوێ، بەرپرسانی ڤایبەر کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی بەسوودیان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کردبوو.

ڤایبەر یەکێکە لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، ھەروەھا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...