زۆر جار كه‌گوێمان له‌ده‌نگی خۆمان ده‌بێت له‌ئامێرێكی تۆماركردنی ده‌نگ یان ڤیدۆوه یان له‌مایكرۆفۆنه‌وه، توشی شۆك ده‌بین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه نامۆ‌و جیاوازه له‌و ده‌نگه‌ی كه‌خۆمان له‌باری ئاسایی‌دا ده‌یبیستین ، هۆكاری ئه‌مه چیه؟ هۆكاری ئه‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌كاتێكدا له‌باری ئاسایی‌دا قسه‌ده‌كه‌یت گه‌روو ده‌له‌رێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی له‌رینه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی ده‌م و پێست و جومجومه،
ئه‌م له‌رینه‌وه‌یه‌ش ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌ڕه‌ی گوێ و له‌وێ له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی ده‌نگه‌كه‌دا تێكه‌ڵاو ده‌بن و به‌و هۆیه‌وه ده‌نگه‌كه زیاتر قوڵتر و سه‌نگینتر ده‌بێت ، به‌ڵام له‌كاتێكدا له‌ڕێگه‌ی ئامێرێكی تۆماركردنه‌وه قسه ده‌كه‌یت، ده‌نگه‌كه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوزارێته‌وه، به‌وپێیه‌ش له‌ره‌له‌ره‌كانی كه‌متره له له‌رینه‌وه‌كانی ئێسكه‌كان، ئه‌مه‌ش سروشتێكی جیاواز ده‌به‌خشێت به‌ده‌نگه‌كه‌و ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ئامێره‌كه‌وه ده‌یبیستیت ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رت ده‌یبیستن ،
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌بۆچی توشی شۆك ده‌بیت له‌كاتی بیستنی ده‌نگت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌عه‌قڵت ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی تۆ بێت هه‌ربۆیه هه‌ست به‌سه‌رسوڕمان و شه‌رمه‌زاریی ده‌كه‌یت له‌و ده‌نگه.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


