لەوانەیە لەگەڵ ھاتنی مۆدێلێکی نوێی ئایفۆندا ئایفۆنە کۆنەکەت بێ سوود بمێنێتەوە بۆت و نەزانیت چی لێبکەیت، بەڵام دەشێت لەگەڵ ئەپلیکەیشنێکدا سوودێکی زۆری بۆت ھەبێت.
شارەزایانی تەکنەلۆژی باس لەوە دەکەن کە دەتوانیت ئایفۆنە مۆدێل کۆنەکەت وەک کامێرای چاودێری بەکاربھێنیت و لەناوماڵەکەتدا نەھێڵیت ھیچ رووداوێکی نەخوازراو رووبدات، بۆئەوەش پێویستە ئەپلیکەیشنی (Manything) دابەزێنیت لەسەر ھەردوو ئایفۆنەکەت و ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە:
-دوای دابەزاندنی ئەپلیکەیشنەکە لەناو ئایفۆنە کۆنەکەدا بچۆرە سەر (General) و لەوێدا (Auto Lock) لەکاربخە.
-لەناو ئەپلیکەیشنەکەدا ئەکاونتی ئای کڵاود یان ئیمەیڵەکەت لێبدە و دواتر (Camera Mode) ھەڵبژێرە و (Viewer Mode) کارا بکە بۆ ئایفۆنە نوێیەکەت.
-ئایفۆنە کۆنەکەت لەشوێنێکدا دابنێ و پەنجە بنێ بە کارپێکردنی ڤیدیۆکەیدا و بەوشێوەیە ڤیدیۆی راستەوخۆ دەگوازێتەوە بۆ ناو ئایفۆنە نوێیەکەت و چاودێری ناوماڵەکەتی پێدەکەیت، بەڵام پێویستە ھەموو کات ئایفۆنە کۆنەکەت بەسترابێتەوە بە ئینتەرنێتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



