تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام سەرقاڵی تاقيکردنەوەيەکە بۆ بەرنامەکەيان کە هاوشێوەی فەيسبوکەو بەکارهێنەر دەتوانێت لايک بکات لەسەر سەرنجەکان تا لە لوتکەدا بمێنێتەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی لەسەر تايبەتمەندييەکە بڵاوکراونەتەوە، بەکارهێنەر دەتوانێت لەکاتی بينينی پۆستەکان و لە ئەگەری بوونی کۆمێنت دا بەخواستی خۆی دەتوانێت لايک لەسەر کۆمێنتەکان بکات.

تايبەتمەندييەکە

واتە تايبەتمەندييەکە زيادکردنی لايکە بۆ کۆمێنتی بەکارهێنەران، ئەوەش هاوشێوەی فەيسبوکە کاتێک بەکارهێنەر لايک لەسەر کۆمێنت دەکات لە کاتی زۆری لايکەکانە ئەو کۆمێنتە لە سەرەتای پۆستەکەدا دەردەکەوێت و دەچێتە لوتکە.

لە ئێستادا ئەم تايبەتمەندييە بۆ ئيسنستاگرامی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس لە چەند وڵاتێک زيادکراوەو لە ژێر تاقيکردنەوەدايە.

خه‌ندان


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...