وەك دەزانن كە ئەپڵ ڕایگەیاند بەنیازە iOS 10.2 بڵاوبكاتەوە ھەروەھا iOS 10.2 Beta 7 كۆتا تاقیكاری بوو بۆ گەشەپێدەران، iOS 10.2 بە فەرمی ئەمشەو 12/December لەلایەن ئەپڵەوە بڵاوكرایەوە . گۆڕانكاریەكی بەرچاو كراوە وەك لە وەشانی پێشووی كە iOS 10.1.1 بوو .

گۆڕانكاریەكان :
١ - ئەوەی پێویستە بیزانیت سەرەتا زیادبوونی ئەپی TV ـە كە شوێنی ئەپی Videosــی گرتۆتەوە، بەڵام لە ھەمانكاتیشدا ئەتوانیت ئەپی Videos بگەڕێنیتەوە لە ئەپستۆرەوە. ( تەنھا بۆ Regionــی US بەردەستە ) !

٢ - زیادكردنی Emoji تازە ژمارەیان نزیەكی 100 دانە ئەبێت !

٣ - ئەتوانیت بە ئاسانترین شێوە داوای فریاگوزاری بكەیت كە 5 جار دەست بنێی بە دوگمەی Power . ( تەنھا لە india بەردەستە ) !

٤ - كاتێ Siri ناچالاك ئەكەیت ، ئەپڵ چەن زانیاریەكی گرنگت ئەخاتە بەردەست دەربارەی Siri ، ئەمەش بۆ دوبارە چالاكردنەوەی Siri !

٥ - لە بەشی Home button ئەتوانیت Siri و Voice Control ناچالاك بكەیت كاتێ دەست دەنێی بە دوگمەی Home ـدا .

٦ - ئەتوانیت Effect زیاد بكەیت بۆ Messages !

٧ - داخڵ بوون بۆ ناو ئایفۆن و بینینی وێنە بە چەن ھەنگاوێك كاتێ مۆبایلەكەت لە باری قفول بووندایە ( lock screen bypass ) چارە كراوە !

٨ - وێنەی سەر شاشەی iPhone 7 (Wallpaper ) بۆ ئەو ئامێرانەی پشتگیری iOS 10.2 دەكەن زیاد كراوە !

٩ - ئەپی TV و Videos بۆبەشی Widget زیادكراوە .

١٠ - شاردنەوەی وێنە لە Messages كە لەسەرەوە ھەیە ئەتوانیت لایبەریت بەم شێوەیە :
Setting - messages - Show contact Photos - OFF

١١ - بەخشینی ئەستێرە بۆ میوزیكەكان گەڕاوەتە ئەپی Music بەڵام ئەبێت چالاكی بكەیت بەم شێوەیە :
Setting - Music - Show Star Rating - On .

١٢ - زیاد كردنی Preserve Settings بۆ بەشی Photos & Camera .

١٣ - زیادكردنی جۆری ئەو پلەی لیستەی كە دروستی ئەكەیت لە ئەپی Music ..


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...