بەرنامەی چێشتخانە, بەهێزترین بەرنامەی خواردن دروستكردنە. كە تیایدا باس لە چۆنیەتی دروست كردنی خواردن دەكات بە شێوەیەكی زۆر سەرنجراكێش و ناوازە.

ئەم بەرنامەیە لە چەند كۆمەڵەیەك پێكدێت واتا بەش بەش جیاكراوەتەوە ئەمەش بۆ تۆی ئازیز و ئاسانكاری لە دۆزینەوەی خواردنەكان ئەویش بۆ بەشەكانی:
خواردنی بەیانیان
خواردنە بەناوبانگەكان
خواردنە كوردیەكان
شۆرباكان ( سوپەكان )
زەلاتەكان
كێكەكان
شەربەتەكان
بەستەنیەكان ( ئایسكرێمەكان )
لەگەل چەندانی تر

كاتێك تۆ هەر خواردنێك دەكەیتەوە وێنەیەكی خواردنەكە دەبینی  وە هەنێك لە خواردنەكان كورتە باسێكیان لەگەڵدایە.

پلەی گەرمی بۆ هەنێك لە خواردنەكان دیاری كراوە.

بۆ هەموو خواردنەكان ڕێژەی لێنان بۆ كەسەكان دیاری كراوە , واتا پێت دەڵێت ئەم خواردنە بۆ چەند كەسە وە دەشتوانی دەستكاری بكەی زیاد و كەمی بكەی بە گوێرەی كەسەكان كە خواردنەكەی بۆ ئامادە دەكەی, لەوەش گرنگتر كاتێك تۆ ژمارەی كەسەكان زیاد دەكەی یان كەم دەكەی ڕێژەی پێداویستیەكان گۆڕِانكاری بەسەر دا دێت.

بۆ هەموو خواردنەكان ئاگاداركەرەوە دانراوە واتا پێت دەڵێت ئەم خواردنە چەند كاتی دەوێت,وە لە مۆبایلە زیرەكەكان ڤێرشنی 4.4.4  بەرەو سەر كاتەكە وەك ئاگاداركەرەوە ( ئەلارم ) دادەنرێتەوە واتا كاتێ چێشتێك بەسەردەنێی كاتەكە دادەگریت و كە تەواو بوو و كوڵاندی جەرەست بۆ دەكات.

لینکی داگرتنی بەرنامەکە


Download



ئامادەکردن ژیار ئەیوب


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...