کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت گۆڕانکارییەکی گرنگ لە گالاکسی ئێس ٨دا بھێنێتە ئاراوە و ئەوەش سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بە بەکارھێنەران.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان سامسۆنگی کۆری دەیەوێت تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ گالاکسی ئێس ٨ زیاد بکات و ئەویش بریتییە لە رامێک بە قەبارەی ٨ گێگابایت، ئەوەش رێگە دەدات پرۆسەکانی ناو مۆبایل بەخێراییەکی زیاتر بەڕێوەبچن و بەکارھێنەر ئاسوودە بێت، ھەروەھا میمۆرییەکی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتی لەخۆدەگرێت و بەکارھێنەر دەتوانێت بڕێکی زۆر زانیاری ھەڵبگرێت.
ھاوکات ئەو مۆبایلە نوێیە خاوەنی شاشەیەکی ٥ ئینچی دەبێت و بەسیستەمی ئەمۆلێد وێنەکان پیشان دەدات و کاتی خستنەبازاڕەکەشی دەکەوێتە مانگی ( ٥ و ٦)ەوە و پێناچێت سامسۆنگ تائێستا مۆبایلەکەی ئامادە کردبێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...