سەرجەم کۆمپانیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان شاحینەی تایبەت بە خۆیان ھەیە و ئۆرجیناڵن، ئەم شاحینە ئۆرجیناڵانەش بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایل لە شاحینەی ساختە باشترن، چونکە شاحینەی ساختە زیانی بۆ مۆبایل ھەیە و لەوانەیە تێکی بدات، ھەروەھا مۆبایل بە شاحینەی ساختە درەنگتر شەحن وەردەگرێت.


بەم شێوەیە شاحینەی ئۆرجیناڵ و ساختەی کۆمپانیای سامسۆنگ لە یەکدی جیا بکەرەوە:



1 - شاحینەی ساختەی سامسۆنگ، پیتی (A)ەیەکەی لەگەڵ شاحینەی ئۆریجیناڵدا، جیاوازە و گەورەترە، بەڵام پیتی (A) لە شاحینەی ئۆریجیناڵدا، بە شێوەیەکی باریک و بە ھەمان فۆنتی کۆمپانیای سامسۆنگ نووسراوە.




2 - ئەگەر شاحینەیەکی سامسۆنگت کڕی و لەسەری
نووسرابوو (A+) واتە ئەم شاحینەیە ساختەیە، یان ئەگەر لەسەری نووسرابوو لە چین دروست کراوە (Made In China)، بزانە کە ساختەیە، چونکە زۆربەی شاحینە ئۆرجیناڵەکانی سامسۆنگ، لە ڤێتنام دروست دەکرێن.


 

4 - سەری شاحینەکانی کە بۆ مۆبایلەوە دەکرێن، ھی شاحینەی ساختە لە شاحینەی ئۆرجیناڵ گەورەتر.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...