جەیڵبرێکی ئای ئۆ ئێس ١٠ زۆر قورس بوو و ھەمووان بەدەستیەوە ھیلاک بووبوون، بەڵام لەکۆتاییدا ھاکەران توانییان سیستەمە نوێیەکەی ئەپڵ ھاک بکەن.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ھاکەرێکی ئیتاڵی بەناوی توانیویەتی جەیڵبرێکی نوێترین سیستەمی ئای ئۆ ئێس بکات کە ئەویش ئای ئۆ ئێس ١٠یە، ھەروەھا ئەو جەیڵبرێکە لەماوەیەکی کەمدا بەردەست دەبێت و لەئێستادا ڤێرژنی بێتای ھەیە و بەکارھێنانی کەمێک قورسە.
ھاوکات ئەو ھاکەرە لەئێستادا خەریکن بۆئەوەی بتوانن کێشەکانی ناو ئەو جەیڵبرێکە چارەسەر بکەن و لەماوەیەکی کەمدا دەخرێتە بەردەست بەکارھێنەرانی ئایفۆن، ھەروەھا جەیڵبرێکەکە لەگەڵ ڤێرژنی ١٠.١.١ی ئای ئۆ ئێسدا کاردەکات و پێویستە ئەو ڤێرژنە لەسەر ئایفۆنەکەت بێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...