کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی تایبەتی خۆی، ڕادەگرێت.

دوێنێ ھەینی 24/12/2016، کۆمپانیای فەیسبووک، خزمەتگوزاریی دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو کەسانەی لەسەر نەخشە ڕاگرت، کە لە نزیکتەوەن.

فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی بە ناوی (Nearby Friends) ھەیە، ئەم خزمەتگوزارییەش بۆ ئەوەیە، ناوی ئەو کەسانەت پێ دەڵێت، کە لە نزیکی ماڵەکەت، یان ھەر شوێنێکی دیکەن، پێشتر کە ناوەکانیانت دەکردەوە، دەتتوانی سەیری شوێنی ئەو کەسانە لەسەر نەخشە ببینیت، بەڵام لەمەوپاش فەیسبووک بەس مەودای دووری ئەو کەسانەت پێ دەڵێت و شوێنەکانیان لەسەر نەخشە دیاری ناکات.

ئێستا تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە سەرانسەری جیھاندا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دەژمێردرێت، ھەروەھا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...